رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون: ٤٧ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٤٧ فەلەستینی شەهید بوون. ٤٠ کەس لە شەهیدەکان لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی کرانە ئامانج.
لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٤٧ کەس شەهید بوون. سەرچاوەکانی تەندروستی باس لەوە دەکەن، ٤٠ کەس لە شەهیدەکان لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی کرانە ئامانج.
دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سرە مەدەنییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ٤ کەس شەهید بوون و ٤٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی نوسەیرات ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
لە باشووری خان یونس لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێک لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی لە غەززە ٢ گەنج شەهید بوون. لە ئەنجامی گولڵەبارانیکردنی ئەو کەسانەی لە رەفەح چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشی سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی لە شەقامی سەلاحەدین ٦ کەس شەهید بوون و ٨ کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر باڵەخانەیەک لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس ئافرەتێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر مەدەنی بریندار بوون.
لە باشووری خان یونس تەقە کرایە سەر ئەو کەسانەی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و ٢ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢١٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢٧ کەس کە ١٠٣یان منداڵن.
ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.